خەڵوزی سپیکردنەوەی ددان تۆزێكی نەرمە کە لە توکڵی گوێزی هیندی یان ناوکی زەیتون ئامادەدەکرێت، لە داری وردکراو دروستدەکرێت، ئەو خەڵوزە نییە کە بۆ برژاندن بەکاردێت.
ئەم جۆرە خەڵوزە لە ژێر پلەیەکی گەرمی زۆر بەرزدا دادەنرێت بەمەش پێكهاتەکەی دەگۆڕێت لە خەڵوزی ئاسایی و هەموو ئەو ماددانەی لێدەردەکرێت کە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنن.
هەروەها ئەم جۆرە خەڵوزە بارگاوییەکی کارەبایی نێگەتیڤی تێدایە، کە گەردیلە پۆزەتیڤەکان ڕادەکێشێت وەکو ئەوانەی کە لە ژەهرەکان و گازاتدا هەیە، بەمەش کۆتاییان پێدەهێنێت.
تاقیکردەوەکان سەلماندوویانە کە ئەم جۆرە خەڵوزە کاریگەری هەیە لەسەر ڕاکێشانی ئەو پێكهاتانەی کە زیان بە ددان دەگەیەنن، ژەهرە قەتیس بووەکان لە نێوان ددانەکاندا کەمدەکاتەوە و سپیدەکاتەوە.
وێڕای ئەوەی پزیشکان خەڵوزی سپیکردنەوەی ددان بە مەترسیدار دانانێن، بەڵام هەندێك پسپۆڕی دیکە ئاگاداری دەدەن بەوەی ئەم ماددەیە زیان بە مینای ددان دەگەیەنیت، بۆیە ڕێنمایی دەدەن بەوەی زۆر بەکارنەهێندرێت، چونکە ئەگەر کوالیتییەکەی باش نەبێت ئەوا دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکان.