گرتە ڤیدۆییەکى دانى باریرا یاریزانى یانەى
هارتڤۆرد کە بە شێوازێکى چاوەڕوان نەکراو گۆڵێک تۆمار دەکات بووەتە جێى سەرنجى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
و هەندێک بە گۆڵە کوشندەکە ناویان بردووە.
لە میانەى خولى پلە دووى یانەکانى ئەمەریکادا و
لە کاتى رووبەروبوونەوەى هەردوو یانەى هارتڤۆرد ئەتلەنتیک و فیلادلفیا، دانى باریرا
یاریزانى یانەى هارتڤۆرد ئەنجامى یارییەکە دەگۆڕێت و بە شێوازێکى سەیر و سەمەر و
چاوەڕوان نەکراو گۆڵێک تۆمار دەکات، شێوازى گۆڵکردنەکە دەبێتە جێى سەرنجى بەکارهێنەرانى
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.