وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لەسەر ئەرکى
حکومەتى ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکى ستراتیجى تایبەت بە کۆرۆنا لە شارى سلێمانى دروست
دەکرێت.
سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم
لە ماڵپەرى تایبەتى وەزارەتەکەى رایگەیاندووە، بەهۆى زۆربوونى ژمارەى تووشبوون و
مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە حکومەتى ئەڵمانیا لەسەر بودجەى خۆى
نەخۆشخانەیەکى گەورەى تایبەت بە توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و بە دیاریکراوى
لە شارى سلێمانى دروست بکات.
وەزیرى تەندروستى هەرێم ئاماژەى بە کاتى دەستپێکردن
و رێوشوێنە ئیدارى و لۆجستییەکانى ئەو پرۆژەیە نەکردووە.
بەرزنجى ئەوەشی ئاشکراکردووە، سەرجەم پێداویستییە
پزیشکییەکانى تایبەت بە رووبەروبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە
بۆ هەرێم دابین دەکرێت، وەزارەتى تەندروستى هەرێمیش بەپێی پێوەرەکان راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی
پارێزگاکانى رەوانه دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پابەندنەبوون بە رێنماییەکان
و وەرگرتنى زانیارى و رێنمایى هەڵە هۆکارێکى دیکەى زۆربوونى حاڵەتەکانى توشبوون و
مردنن بە کۆرۆنا.