کۆمپانیای ئەپڵ کاتی خستنە بازاڕی نوێترین
بەرهەمی خۆی کە ئایفۆن ١٢یە بە هەموو جۆر و قەبارەکەیەوە ئاشکراکرد.
وا بڕیارە لە کۆنگرەیەکدا کە لە رۆژی ١٣ی ئەم
مانگەدا بەڕێوە بچێت، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلە نوێیەکەی بە ناوی ئایفۆن ١٢ بخاتە بازاڕەوە .
ئەم بەرهەمە
نوێیەی ئەپڵ هەڵگری دروشمی خێراییە زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە کە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی
تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم، یاخود ئاماژە بێت بۆ خێرایی پڕۆسێسەرە نوێیەکەی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمپانیای ئەپڵ
چەند تایبەتمەندیەکی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکراکرد کە نرخەکانیان جیاوازە و گرانترینیان
بە هەزار و ٣٩٩ دۆلار دەفرۆشرێت.
ئایفۆنى ١٢ ى پرۆ ٥١٢ گێگابایت نرخەکەى ١٢٩٩ دۆلار
و پرۆماکسیش بە ١٣٩٩ دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاکە مۆبایلى ئایفۆنى
١٢ى ٦٤گێگابایت بە ٦٤٩دۆلار و ١٢٨ گێگابایت بە ٧٩٩ دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.