وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێکى
زۆر لە وەزارەت و فەرمانگەکان مووچەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا
ڕایگەیاندووە، " شێوازی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆران ڕاگەیەندراوە
و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە "ئەمڕۆ بەشێکی زۆری وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی
حکومەت تەمویلیان ڕەوانە کراوە بەمەبەستی پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانیان".
هاوکات هەردوو بانکى ڕەشید و ڕافیدەین لە دوو ڕاگەیەندراوى
جیاوازدا پشوى سبەینێ (پێنجشەممە)ى بانکەکانیان هەڵوەشاندەوە و داوایان لە لقەکانیان
کرد کە دەوام بکەن بۆ بەردەوامبوون لە دابەشکردنى مووچە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە ، تا ئێستا موچەى مانگی نیسانى ڕابردوو لە هەرێم دابەشنەکراوە و ماوەى ٥٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان
وەرنەگرتووە.