بەرپرسێکى پێشووى کورد لە بەغدا دەستگیرکرا

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

سالار محەممەد ئەمین سەرۆکى پێشووى دەستەى وەبەرهێنانى عێراق لە لایەن دەستەى روبەڕووبونەوەى گەندەڵییەوە دەستگیرکرا.

میدیا نێوخۆییەکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ى تشیرینى یەکەم، بە فەرمانى دادگاى باڵاى عێراق و لە لایەن دەستەى رووبەڕووبونەوەى گەندەڵیەوە سالار محەممەد ئەمین کە پێشتر لەسەر پشکى کورد پۆستى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى لە عێراق پێدرابوو دەستگیرکرا.

لە بارەى وردەکارى دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە کوردەوە ئاماژە بەوەکراوە، سالار محەممەد ئەمین پاش ئەوەى ویستوویەتى لە ڕێگەى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداوە شارەکە بە جێبهێڵێت لە لایەنى دەستەى نەهێشتن و رووبەرووبونەوەى گەندەڵى عێراقەوە لە ناو فرۆکەخانەى بەغدا دەستگیرکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دواى ساڵى ٢٠٠٣ و نەمانى رژێمى پێشووى عێراقەوە، بە دەیان بەرپرسى حکومى و حزبى لە عێراق بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکراون و ژمارەیەکیش لەوانەى بە بابەتى گەندەڵییەوە تێوەگلاون وڵاتەکەیان بە جێهێشتووە و لەدەست یاسا هەڵهاتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا