نرخی لیرەى تورکی زیاتر دابەزی

ئابوری 07/10/2020

Alternate Text

بەهۆی جوڵە سیاسی و سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەوروپا وئەمریکا ، نرخی لیرەی ئەو وڵاتە زیاتر دابەزی.

دوای ئەوەی ئەنقەرە ڕایگەیاند، بەمنزیكانە دەست بە تاقیكردنەوەی سیستمی ئێس400ی روسی دەكات، لە توركیا نیگەرانییەكان سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە سەریانهەڵدایەوە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی لێرە و بە شێوەیەک

ئەمڕۆ،  بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەی جیهانیدا بەرامبەر بووە بە 787 لیرەی تورکی، کە بەراورد بە بەهای دوێنێی حەوت لیرە سەرکەوتووە، چونکە دوێنێ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکاندا بەرامبەر بووە بە 780 لیرەی تورکی.
 واتە یەك دۆلار  ، بەرامبەر بە 7.8850 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنی بە 7.8050 بووە. 

 بەهۆی نیگەرانییەكان لەبارەی كەمبونەوەی یەدەگی نەختینەی بیانی لە بانكی ناوەندی توركیا و چەند هۆكارێكی تر، ئەمساڵ لیرەی توركی لەسەدا 24ی بەهای خۆی لە دەستداوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا