وێنە.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لە دەستدا

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

فازیل حاجی وتەبێژى هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،   کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای جەژنیکان زرارەتی کە رێگایەکی تاکسایدی دووئاراستەیە پێکدادانێک روویدا لەنێوان سێ ئوتومبێل لەجۆرەکانی بی ئێم ی تایبەت و پیکابێکی دەبل وتاکسیەک وە لەئەنجامی  رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کرسی تریش برینداربوون لەگەل زیانێکی زۆری مادی کەبەر ئوتومبێلەکان کەوتووە.

ئەوەشی نوسیوە، هۆکاریش بۆکەوتنەوەی رووداوەکە هەولێکی تێپەراندنی هەڵەبووە کە لەلایەن  شوفێری بی ئێم ی تایبەت ئەنجام درابوو.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر  دەشڵێت، "رێنمایی شوفێرانی بەرێزمان دەکەین کەوا بەر لەئەنجامدانی مانۆری تێپەراندن بەتایبەتی لەشەقامە تاکسایدە دوو ئاراستەکان بۆ هەمیشە سەیری سایدی بەرامبەر بکەن وە ئەگەر ئوتومبێلی هاتوو هەبوو وە نزیک بوو مانۆرەکە ئەنجام نەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا