وەزارەتى بەرگرى عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ گەڕانەوەى
ئەفسەرانى پێشووى سوپاى عێراق بۆ خزمەتکردن پێکبهێنێت.
بە پێى نوسراوێکى فەرمى کە وەزارەتى بەرگرى عێراق
ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەرکان و فەرماندەیى هێزى دەریایى و وشکانى و لیواکانى دیکەى
کردووە، دواى پێکهێنانى لیژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوون و دووبارە گەرانەوەى ئەو ئەفسەرانەى
کە لە سوپاى عێراقدا لە سەردەمى رژێمى پێشوودا لە خزمەتتدا بوون بۆناو ریزەکانى
سوپاى ئێستاى عێراق.
لە نوسراوەکەى وەزارەتى بەرگریدا هاتووە، ئەو لیژنەیە
هەڵدەستێت بە تۆمارکردنى ناوى ئەو ئەفسەرانەى لە سوپاى پێشووى عێراقدا پلەى رائد و
خوارتریان هەبووە و دواتر پشکنینیان بۆ دەکرێت و دڵنیادەبنەوە لەوەى کە دەتوانن لە
ئێستادا خزمەتى سەربازى بکەن، پاشان بە پێى پێویستى و پسپۆڕییان دەگەڕێندرێنەوە بۆ
ریزەکانى سوپاى عێراق.
سوپاى عێراق لەساڵى ١٩٢١ دامەزراوە و لە پێنج هێزى
سەرەکى پێکهاتووە، کە بریتین لە هێزى وشکانى، دەریاى، ئاسمانى، بەرگرى ئاسمانى و
گاردى کۆمارى، یەکەم سوپاى عەرەبییە کە زۆرترین ئەزمونى جەنگى هەیە، لە دیارترین ئەو
جەنگانەش شۆڕشى ١٤ى تەمموزى ١٩٥٨، جەنگى یەکەم و دووەمى کەندا و، داگیرکردنى کوەیت
و جەنگى ئەمەریکا لە عێراق لە ساڵى ٢٠٠٣.