قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکى حکومەت
پرسەنامەیەکی ئاڕاستەى بنەماڵەی شێخ سالاری
حەفید کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێزانی حەفیدزادە و كەسوكاری كۆچكردوو شێخ
سالاری حەفید
هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتی
ناسراوی كوردستان شێخ سالاری حەفید، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی كردم، بۆ ئەم ماتەمە
پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەتانم.
جێگای كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری
هەموولایەك بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران