پیاوان شەیدای چ تایبەتمەندییەکی ئافرەتانن؟

هەمەرەنگ 07/10/2020

Alternate Text

بەشێوەیەکی گشتیی پیاوان لەکاتی هەڵبژاردنی ئافرەتێک بۆ ژیانی هاوسەرییان لە هەندێک تایبەتمەندی ئەو هاوبەشەی ژیانیان دەڕوانن و دەیانەوێت هاوسەری ژیانیان کەسێکی زیرەک و بەهێز بێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەیدەتی، شارەزایانی بواری پەیوەندیی هاوسەری و خێزانیی ئاشکرایدەکەن کە "ئافرەتی خەونەکان"ی پیاوان تەنها وێنەیەک نییە لە خەیاڵی پیاودا یان مەرجی سەرەکی نییە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئافرەتە، تەنانەت ئەگەر واشبکات ئەوا ئەو ئافرەتە نادۆزێتەوە، چونکە مەرج نییە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدابێت کە لە خەیاڵیدا لێکدانەوەی بۆدەکات، هەربۆیە دیارترین ئەو تایبەتمەندییانەی دیاریکردووە کە پیاوێک دەیەوێت لەو ئافرەتەدا هەبێت کە دەبێتە هاوسەری ژیانی، ئەوانیش:
- دەمبەخەندە
پیاوان هەمیشە حەز دەکەن هاوبەشی ژیانیان دەمبەخەندە و ڕووخۆشبێت نەک توڕە و خەمبار دەربکەوێت.
- سادە
حەزیان بەو کەسانە نییە کە خەرجییان زۆرە و لەخۆبایین، بەڵکو دەیانەوێت ئافرەتێکبێت بە ناسکی و سادەییەکەی سەرنجی ڕابکێشێت و خاوەنی جوانییەکی سروشتی بێت نەک دەستکرد.
-زیرەک
پیاوان زیاتر ئەو ئافرەتانەیان خۆشدەوێت کە زیرەکن و  ئەقڵیان بەکاردەهێنن و دەتوانن قسەیان لەگەڵبکەن و گفتوگۆ لەسەر بابەتی جیاواز بکەن بە بێ دڵگرانبوون و هەڵەتێگەیشتن.
- گرنگی بەخۆیبدات
بە سۆز بێت و گرنگی بەخۆی و دەرکەوتنەکانی بدات و نەرمونیان بێت  و لەلای پیاوان سەرنجڕاکێشن.
- بەهێز
ئەو ئافرەتانەی زیاتر پشت بە خۆیان دەبەستن و بەئاسانی ناکەون و شکست ناهێنن و بیروڕای خۆیان هەیە و بەهێزن زیاتر جێگەی سەرنجیانە.
- کۆمەڵایەتی و هاوکار
ئەو ئافرەتانەی کە کۆمەڵایەتین و گیانی هاوکارییان تێدایە زیاتر دەبنە جێگەی سەرەنجی پیاوان، چونکە دەتوانن لە هەرکاتێکدا بێت داوای هاوکارییان لێبکات و دوورەپەرێز نەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا