ئەو شوێنانەی کە مەترسى توشبوون بەکۆرۆنا تێیاندا زۆرە

هەمەرەنگ 07/10/2020

Alternate Text

سەنتەری ئەمەریکی بۆ خۆپاراستن و نەهێشتنى نەخۆشییە گوازراوەکان (CDC)، شەش  لە سامناکترین ئەو شوێنانەی خستووەتە ڕوو کە تێیاندا زۆرترین ئەگەرى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە.

سەنتەری CDC توێژینەوەیەکى لەسەر ئەو نەخۆشانە ئەنجامداوە کە توشبووی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بوون و بۆ ماوەی مانگێکی تەواو نیشانەکانیان هەبووە، دەرکەوتووە زۆرترین لەوانەى تووشى کۆرۆنا بوون لە یەکێک لەو شوێنانەدا تووش بوون کە رۆژانە خەڵکى روویان تێدەکات.

بە پێى توێژینەوەکە، هەر یەکە لە  خواردنگەکان، کتێبخانەکان، ئارایشتگەکان، هۆڵەکانى وەرزشکردن، یانە شەوانەکان، شوێنی کۆبوونەوە ئاینییەکان ئەو شوێنانەن کە زۆرترین ئەگەریان هەیە تێیانداهاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.


ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ئامارەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زۆربوونى ئامارەکانى تووشبوون بۆ کەمی خۆپارێزی و کەمتەرخەمى لە رێنماییە تەندروستییەکان و کەمی هۆشیاری تەندروستى لەلاى هاوڵاتیان دەگەڕێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا