فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دۆسیەی ئەندامێکیان بڵاوکردەوە

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  روونکردنەوەیەکی لەسەر دۆسیەی  محمد شێخ وەهاب بڵاوکردەوە و راگەیاندووە، لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارە و ئامادەی چوونە دادگایە.

ئەمەی خوارەوەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەمان  بەناوی محمد شێخ وەهاب لە دادگای دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین  / قۆرەتو لە گەرمیان کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەری یاساو سزادانی تاوانکاران  دەکەین لە کاتی جێگیربوونی تاوانەکەیدا بەڵام ئەندامەکەی ئێمە  لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارە و ئامادەی چوونە دادگایە
هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت  لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە  و  سەلماندنی تاوانەکە چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراو بێت  پاڵپشت بە بنەمای(( المتهم برئ حتی تثبت ادانتە )) ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسای و میدییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کەئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان.
لە کاتێکدا ئەندامەکەی ئێمە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا کاردەکات و بەپێی مادەی ۳۰ لە یاسای ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ ی پارێزگاکان دەبێت لەلایەن دادگاوە  ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادار بکرێتەوە و ناوبراو ئامادە بکات بۆ چوونە بەردەم یاسا بەڵام بەداخەوە لەلایەن پۆلیسەوە چونەتە سەر ماڵیان  بێ ئاگادارکردن و دوور لە بنەماکانی پاراستنی مافی تۆمەتبار  و کەسوکارەکەی.
دەنگدەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداردەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆن پێشەنگی داکۆکی لە مافی هاوڵاتیان دەبین دەستبردن بۆ داهاتی گشتی بەشێوەی ناڕەوا شەرمەزارو  ڕیسوا دەکەین  هەرکاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی.
  فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
۷/١٠/٢٠٢٠


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا