کاریگەرییەکانی خواردنی جگەری مریشک لەسەر جەستە

تەندروستی 08/10/2020

Alternate Text

پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی کە دەڵێت خواردنی جگەری مریشک ناتەندروستە، توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی سوودی تەندروستی زۆرە.

 

لە توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیدا هاتووە، جگەر پرۆتینی زۆر تێدایە و ئەم پرۆتینەش نۆ ترشی ئەمینی تێدایە، ئەم ترشە ئەمینییە وەکو رێکخەرێک لە جەستەی مرۆڤدا بەسوودە، بۆیە خواردنی جگەر وەکو خۆراکێکی باش  پێشنیار دەکرێت.

خواردنی جگەری مریشک و گونجاندی لەگەڵ ژەمە خواردنەکاندا، سوودی زۆری هەیە، رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینی بەسوودی وەکو "دی" و "ئەی" تێدایە.

ئەو کەسانەی کە تووشی کەمخوێنی بوون، دەتوانن سوود لە خواردنی جگەر وەربگرن، بەشێوەیەکی گشتی ژنان و منداڵان زیاتر تووشی کەم خوێنی دەبن، بۆیە خواردنی جگەر دەتوانێت لە چارەسەریی نەخۆشییەکەیان هاوکاریان بێت.

توێژینەوەکە جەختیلەوەکردووەتەوە،  ئەو کەسانەی رێژەی چەوری و کۆلیسترۆڵیان بەرزە، ناتوانن سوود لە جگەری مریشک ببینن و باشترە خۆیان لە خواردنی جگەر بەدوور بگرن و ئەو کەسانەی کە چەوری لەشیان ئاساییە دەتوانن جگەری مریشک لە ژەمە خواردنەکانیان بەکاربهێنن.

جیا لەوەش جگەری مریشک وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی ئاسن ناسێنراوە و کۆمەڵێک ڤیتامینی جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە.

بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تا چەند ئەو مریشکەی کە سەردەبڕدرێت، جگەرەکەی دەخرێتە بازاڕ و دەچێتە بەردەستی کڕیارەکان تەندروستە؟ هەندێکجار بۆ بەخێوکردنی مریشک رێژەیەکی زۆر ئەنتی بایوتیک و کۆمەڵێک هۆرمۆن بەکاردەهێنرێت کە دواجار وا دەکات جگەری ئەو مریشکە ببێتە ماددەیەکی ناتەندروست. بۆیە ئەوەی گرنگە کڕیار پێش کڕینی جگەری مریشک لەرووی تەندروستییەوە لێی دڵنیاببێتەوە پاشان بیکڕێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا