لەگەڵ تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی داهاتووی وڵاتەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هەستی دەنگدەرانی وڵاتەکەی نەگۆڕا و هێشتا لەدوای جۆ بایدنی رکابەریەوەیەتی.
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە پێش تووشبوون و لە پاش تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو راپرسی جیای ئەنجام داوە، ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، بایدن بە جیاوازی ١٦ خاڵ لەپێش ترەمپەوەیە و رێژەی لەسەدا ٪٥٧ ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە وا بڕیارە لە سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت و بە گوێرەی ئەو راپرسیانەی تا ئێستا ئەنجامدراون جۆ بایدن شانسی بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی زیادترە.