داواکاری گشتی هەرێم داوای لەهاتووچۆی هەولێر کردووە دەست بەسەر هەر ماتۆرسکیلێکدا بگیرێت کە لە شەقامەکان بڕوات و بێ تابلۆ و بێ مۆڵەت بێت وەبێ سەرەتا بێت.
بە گوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کە ئاراستەی هاتوچۆی هەولێری کردووە داوایکردووە، دەست بەسەر هەر ماتۆرسکیلێکدا بگیرێت کە لە شەقامەکان بڕوات و بێ تابلۆو بێ مۆڵەت بێت و بێ سەرەتا بێت.
لای خۆشیەوە هاتوچۆی هەولێر داوایکردووە، هاوڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لەلیخورینی ماتۆرسکیلی نایاسایی و کڕینی، چونکە لەحاڵەتی دەست بەسەردا گرتنی نادرێتەوە بەخاوەنەکەی و زەرەرمەند دەبێت.