راهێنەری یانەیەکی میسری، لە کاتی یاریەکی ناوخۆییدا و لەناو یاریگادا گیانی لەدەستدا.
چەند گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا راهێنەری یانەی (ئەهلی ڤاسکۆر)ی میسری لەناو یاریگادا و لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکدا کەوتووەتە سەر زەوی.
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو راهێنەرە توشی نۆبەی دڵ بووە، سەرەڕای هەوڵی یاریزانەکان بۆ یارمەتیدانی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و گیانی لەدەستداوە.