کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی راپەڕین، لە نزیک باخی بەختیاری دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و لە ئەنجامدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان وەرگەڕاوە.
ئاشکراشی کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.