لە تەقینەوەیەکدا لە شاری بەغداد بازرگانێکی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەیەک، باوک و کوڕێک بوونە قوربانی.
ئاشکراشی کردووە، هۆکاری تەقینەوەکە پاکەتێک بووە کە بەستراوە بە بەشی ژێرەوەی ئۆتۆمبیلی یەکێک لە بازرگانەکانی ئۆتۆمبیل و کاتێک بە رۆژهەڵاتی بەغدا دا تێپەڕیوە تەقیوەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە بازرگانی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی برینداربووە.