یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە حکومەت وەرگرت

کوردستان 08/10/2020

Alternate Text

لەسەر بڕیاری حکومەتی هەرێم و لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بریکاری نوێی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەستنیشانکرا.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لە سەردانێکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاندووە، له‌ چوارچێوەی پلانى حكومه‌ت  زینەدین مەولود خزر وه‌ك بریكارى نوێى وه‌زاره‌ت دەستنیشانکراوە.

زینەدین مەولود خزر، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە رامیارییەکاندا، لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێم پۆستی بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی وەرگرت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا