بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
دڵشاد عومەر، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمڕۆ پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
روونیشیکردووەتەوە، تەندروستی جێگیرە و لە ئێستادا لەماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە.