عێراق.. ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبووانی کۆرۆنا ئاشکراکرا

عێراق 08/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا  تۆمارکراوە و ٧٩ هاوڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.
 
 وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ ٨ی تشیرینى یەکەم، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و٥٢٢  حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٤٢٤ حاڵەتیان لە بەغدان.

ڕاشیگەیاندووە، چوار هەزار و ٣١  کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و  ٣٢٣ کەسیان لە بەغدان.

وەزارەکەتە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ٧٩ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٩٤ هەزار و ٥٦٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٦٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٣ هەزار و ٨١٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا