ئەو گیراوەیە کامەیە هەمان کاریگەریی فیلەری بۆ گەورەکردنی لێو هەیە؟

هەمەرەنگ 08/10/2020

Alternate Text

هەموو ئافرەتێک حەز بە لێوی پڕ و گەورە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکیان پشت بە ماددەی کیمیایی یان فیلەر دەبەست، کە زۆرجار زیانی تەندروستی دەبێت، بەڵام بەکارهێنانی هەندێک کەرەستەی سروشتی یارمەتیدەرە لە گەورەکردنی لێو.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتیكدا ئاماژە بە گیراوەیەکی سروشتی دەکات بۆ گەورەکردنی لێو کە هەمان کاریگەریی فیلەری هەیە.
کەرەستەکانی:
کەوچکێکی بچووک ڕۆنی گوێزی هندیی "پێستی مردوو لادەبات و ئاڵیی بە لێو دەبەخشێت"
کەپسولێک ڤیتامین E "قڵیشاوی و وشکی لێو ناهێڵێت"
کەوچکێکی گەورە دارچینی هاڕراو "مولوولەکانی خوێن چالاک دەکات و قەبارەی لێو گەورە دەکات"
ئامادەکردنەکەی:
هەموو کەرەستەکان لە دەفرێکدا تێکەڵبکرێت و دواتر بخرێتە قوتویەکی بچووکەوە.
پێش بەکارهێنانی گیراوەکە دەبێت سەرەتا لێو تەقشیر بکرێت بە بەکارهێنانی شەکر و هەنگوین، مەساج بە لێو بکرێت و دواتر بسڕێت، بە مەبەستی لابردنی پێستی مردووی لێو تا لەکاتی لێدانی گیراوەکە کەرەستەکانی گیراوەکە هەڵمژێت و کاریگەرییەکەی زووتر دەرکەوێت.
دوای تەقشیرکردنی لێو گیراوەکە لە ڕۆژدا دوو جار بەکاربهێنرێت، باشترە ئەو قوتووەی گیراوەکەی تێدایە لە جانتای شاندا هەڵبگیرێت تا بە ئاسانی بێتە بەردەست، پاشان لە دوای ماوەیەکی کەم کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا