Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤیدیۆ.. ماسییەکی بەستوو ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە

هەمەرەنگ

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ماسییەك دەرکەوتووە کە بەستوویەتی و پاش ئەوەی دەخرێتە ئاوێکی شلەتێنەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ژیان.

ڤیدیۆکە لەو ساتەوە دەستی پێکردووە کە ماسییەکە خراوەتە ناو سندوقێك سەهۆڵەوە تا بیبەستێت، پلەی گەرمییەکەی لەو کاتەدا دوو پلە ژێر سفر بووە.

دوای ئەوەی ماسییەکە لە ناو سندوقەکەدا دەرهێندراوە و خراوەتە ناو ئاوێکی شلەتێنەوە، دوای چەند خولەکێك ماسییەکە گەڕاوەتەوە بۆ ژیان.

پسپۆڕان پاش بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە وتیان "ناکرێت ماسییەکە بە تەواوەتی بەستبێتی"، هەروەها دەکرێت ئەم جۆرە ماسییە لە بەستن ڕزگاری ببێت، چونکە پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیدا هەیە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەمە ڕێگەیەکی باوە کە بازرگانانی بواری ماسی و خواردنە دەریاییەکان بەکاریدەهێنن بۆ پارێزگاریکردن لە ماسییەکان بە تازەیی.

وتیشیان: ئەم ماسییانە بەڕاددەیەك دەخرێنە سەهۆڵەوە و جەستەیان دەیبەستێت تا ئەو کاتەی کە لێدانی دڵیان بوەستێت بەڵام نەگات بە حاڵەتی مردن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP