تورکیا: بەرپرسێکى دیاری پەکەکەمان کوشتووە

کوردستان 08/10/2020

Alternate Text

تورکیا رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی هێزی تایبەتی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەیان لەعێراق کوشتووە.
 
ئاژانسی ئەنادۆڵ، کە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی تورکیایە ڕایگەیاندووە، مەزڵوم دەمیر لە 6ی ئەم مانگەدا لە ناوچەی  چیای گارە لە سنوری هەرێمی کوردستان کوژراوە.

ئەنادۆڵ ئەوەشی بڵاوکردووتەوە، مەزڵوم لە مانگی ئۆکتۆبەری 2011 لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هێرشێک بە بۆمب لە هەکاری دەستگیرکراوە، لە ساڵی 2013ـەش دوای ئازادکردنی لە دێرسم، پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا  پەکەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی کوژرانی مەزڵوم بڵاونەکردووەتەوە و پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا