بەرپرسێکی ئەمنی لەدهۆک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

کوردستان 08/10/2020

Alternate Text

  بەرپرسێکی ئەمنی لە سنوری دهۆک لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و  کوژراوە.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گەلیکێ لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی تەقە لە بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ کرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "غازی ئالیخان بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوەو دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

دەروازەی سەرزێرێ، دەروازەیەکی سنورییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و دەکەوێتە سنوری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە باکوری پارێزگای دھۆک.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا