سبەینێ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان 08/10/2020

Alternate Text

 وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و وا بڕیارە  ڕێککەوتنى کۆتایی لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە دۆخی شنگال واژۆ بکرێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر  نوسیویەتی، "سبەینێ، بە مەبەستی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەی شنگال لە بەغداد دەبین".

سەبارەت بە  دۆخی شەنگال بەرپرسانى پارتیش  ڕایانگەیاندووە،  ئیدارەى شنگال لە ئێستادا یاسایی نییە و پەکەکە و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر قەزای شنگالدا گرتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخی ئەمنی شنگال سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینیوە و هەزاران هاوڵاتی خەڵکی شارەکە هێشتا لە هەرێم ئاوارەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا