لەدوای توشبوونی قادری حاجی عەلی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیر بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، قادری حاجی عەلی، کەسایەتی سیاسی کورد، دوای ئەوەی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستی خراپ بوو، لە ئێستادا تەندروستی جێگیر بووە.
قادری حاجی عەلی، یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی کورد، پێشتر کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە،دواتر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئێستاش وەک سەرکردەیەکی سیاسی بێ لایەن دەردەکەوێت.