زۆر هۆکار هەن بۆ زیادبوونی
ڕێژەی مردنی کۆرۆنا لەکاتی ئێستادا لە شاری سلێمانی، بەشێک لەو هۆکارانە:
-ئەوەی باس ئەکرێ کە ڕێژەی مردن لەشاری سلێمانی
٥٪ە و لە شارەکانی تر ۳٪ە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە سلێمانی هەموو
نەخۆشێک کەنیشانەی کۆرۆنای هەبێ و بمرێت لەسەر کۆڕۆنا حساب ئەکرێ تەنانەت ئەگەر فەحسی
لووتەکە(nasal
swab PCR)ی نەکردبێ یان
نێگەتیڤ بێ، ئەوەنەی زانیاریم هەبێ لە شارەکانی تر تەنها ئەوانە ئەخەنە ئاماری
مردنەوە کە فەحسی لووتەکەیان پۆزەتیڤە.
-ژمارەیەکی زۆر لەوانەی کە لە سلێمانی وەفات
ئەکەن هی شارەکانی دەرەوەی سلێمانی و تەنانەت دەرەوەی هەرێمیشن
-بەداخەوە هاوڵاتیان زۆر ساردبونەتەوە لە پابەندبون
بە بەستنی ماسک ئەمەش ڕێژەی تووشبون و ڕێژەی مردن زیاددەکات.
-زۆرێک لە خەڵکی تا کاتێکی درەنگ دوای نەخۆش
کەوتنیان سەردانی پزیشک و نەخۆشخانەکان ناکەن بەو حسابەی کە ۱٤ ڕۆژ تەواوکەن ڤایرۆسەکە خۆی نامێنێ، ئەوەش ڕاست نیە چونکە ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکە
بەقورسی بگرێت بەتایبەتی ئەگەر هەناسەتوندی و کۆکەی زۆر و دابەزینی ئۆکسجینی لەشی
لەگەڵا بێت پێویستە زوو چارەسەری دەرمان و پلازما وەرگرێ پێش ئەوەی کار لەکاربترازێت،
نەخۆشی وا هەیە دوو مانگ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەخۆشی واش هەیە لە دوانزەمین ڕۆژدا
حاڵی خراپ بوە.
-ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسێکا هەیە
کە زۆر بە قورسی نەخۆشیەکەیان گرتوە، لەوانەیە ئەوانیش بەو قورسیە تووشی نەخۆشیەکە
بن ئەویش بەهۆی جۆری ڤایرۆسەکە و خەستی ڤایرۆسەکە کە ئەچێتە لەشیانەوە،بۆیە پێویستە
زوو پشکنینی خوێن و ئەشیعە بگرن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.
-زۆربەی ڕۆژ لە نەخۆشخانە حکومیەکان شوێنی
داخل کردنی نەخۆش و بێدی چاودێری وورد نەماوە بۆیە پێویستە لەمەولا نەخۆشخانە ئەهلیەکانیش
ناچار بکرێن نەخۆشی کۆڕۆنا وەرگرن.
-کەسانی گەنج کە تووشی کۆڕۆنا ئەبن کەمتەرخەمی
ئەکەن لە وەرگرتنی چارەسەر و خۆیان ئیهمال ئەکەن بەبیانوی ئەوەی کە کۆڕۆنا تەنها بە
کەسانی پیر ئەوێرێت ، بەداخەوە ئەم ڤایرۆسە گەنج و پیر ناناسێ!
"ئەگەر پابەندبین پشت بەخوا ڕێژەی تووشبون و
مردن کەم ئەکەینەوە و ئەگەڕێینەوە ڕۆژە ئاساییەکان"
ئامادەکردنى: د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی