تورکیا مانۆرێکى سەربازى لە دەریاى ئیجەدا ئەنجامدەدات

جیهان 09/10/2020

Alternate Text

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، حکومەتى تورکیا ئامادەکارى بۆ مانۆڕێکى سەربازى لە دەریاى ئیجەدا دەکات کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتى یۆناندا و بەوەش گرژییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە روو لە زیادبوون دەکات.

ئاژانسى هەواڵى سکاى نیوز بڵاویکردەوە، حکومەتى ئەنقەرە لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە دەست بە مانۆڕێکى سەربازى بەرفراوان لە ئاوى ئیجەدا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتى یۆنانى ئاگادار کردووەتەوە مانۆرەکە تا کۆتایى ئەم مانگە دەخایەنێت و بە ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتى یۆناندا ئەنجام دەدرێت.

لاى خۆشیەوە یەنس ستولتن بیرگ سکرتێرى گشتى هاوپەیمانى ناتۆ لە بارەى مانۆڕە سەربازییەکەى تورکیاوە رایگەیاندووە، لە نێوان ئەنقەرە و ئەسینادا رێککەوتن هەیە و نابێت هیچ لایەکیان کار بۆ زیادکردنى گرژییەکانى نیوانیان بکەن و پێویستە هەردوولا ئارامى سنورەکانى نیوانیان بپارێزن، بە وتەى سکرتێرى گشتى ناتۆ ئەم هەنگاوەى ئەنقەرە مەترسى ئەوەى دەبێت گرژییەکانى نیوان تورکیا و یۆنان زیاد بکات.

ئەنجامدانى مانۆڕى سەربازى لەلایەن تورکیاوە دواى ئەوە دێت، لەسەرەتاى ئەم مانگەدا سوپاى دەریایى یۆنان لەسەر سنورەکانى لەگەڵ تورکیادا مانۆڕێکى سەربازى ئەنجامدا، ئەوەش وەک پیشاندانى هێزى سەربازى ئەو وڵاتە بوو لە کاتێکدا کە گرژى و ئاڵۆزى نێوان تورکیا و یۆنان رووى لە زیادبوون کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا