ئەمڕۆ لە شارى هەولێر نوسەر و شاعیر و چالاکى بوارى ژنان مهاباد قەرەداغى لەتەمەنى
٥٤ ساڵیدا و بە هۆى نەخۆشى کۆرۆناوە کۆچی دوایى کرد.
مهاباد قەرەداغى کێ بوو؟ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی:
له 22/1/1966 له ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له شارۆكه‌ی
كفری له دایك بووه، بۆیه به مه‌هاباد ناو نراوه.
له ساڵى 1978وه ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه. له ئاداری ساڵى 1980دا
یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعری له هه‌فته‌نامه‌ی "هاوكاری" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له 27ی نیسانی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سۆنگه‌ی شیعری به‌رگری،
دێته گرتن. له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ئه‌منی كفرییه‌وه بۆ به‌عقووبه و له‌وێشه‌وه
بۆ زه‌عفه‌رانییه و دواتر بۆ ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا ده‌گوێزرێته‌وه و له ساڵى
1981دا له دادگای سه‌وره له به‌غدا حوكمی ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا ده‌درێت.
له ساڵى 1982دا له رێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
كوردستان درێژه به تێكۆشانی سیاسی ده‌دات. له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ناو شاردا
به ناوی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی شیعر و نووسینه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه، له گۆڤاره‌كانی
شاخیش به ناوی خوازراوی "هه‌تاو گه‌رمیانی، ژاڵه، به‌رده‌وام، ئاڵا" شیعر
و نووسینه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ساڵى 1984دا له په‌یمانگه‌ی
ته‌كنیكی كه‌ركووك به‌شی ژمێریاری وه‌رده‌گیرێت و ساڵى 1987 ته‌واوی ده‌كات.
له ساڵى 1992دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا گه‌رمیانی شاعیر و نووسه‌ر هاوسه‌رگیری ده‌كات.
ساڵى 1993یش ڕوو له سوید ده‌كات و له‌وێ
نیشته‌جێ ده‌بێت. ساڵى 1994 ده‌ست به چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات كه چه‌ندان
كتیبی شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه و ڕۆمان بوون و له سه‌رده‌می به‌عسدا له‌به‌ر
سانسۆر رێی چاپكردنیان نه‌ده‌درا.
له ساڵى 1998دا به‌رنامه‌ی پانۆراما له ته‌له‌ڤزیۆنی میدیا ئاماده و پێشكه‌ش
ده‌كات. ساڵى 1999یش كچه تاقانه‌كه‌ی "شاكار" له دایك ده‌بێت. له ساڵى
2001دا له‌گه‌ڵ دوو ژنی تردا شنه هیدایه‌تی و مونیره موفتیزاده، رێكخراوی پڕۆژه‌ی
ژنی كورد داده‌مه‌زرێنن و داخوازینامه‌ی ژنی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنن. له ساڵى
2003دا ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی سوید.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی:
ژانری شیعر: نه‌خشه‌ی دواڕۆژ- 1991 كوردستان- پانۆراما 1993 سوید. شاخ كێڵگه‌ی
گه‌نمه‌شامییه- 1994 سوید. میدالیا- 1995 سوید. هاژه‌ی رۆح- 1997 كوردستان. باڵنده
به‌فره‌كان- به زمانی سویدی- 1998 سوید. دیوانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی- 2013
كوردستان.
ئەمڕۆ هەینى ٢٠٢٠/١٠/٩ ئەو نوسەرە کوردە لەهەولێر بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی
کۆرۆنا کۆچی دوایکرد.