جۆرێکی چەوری لەشە، کاتێک جەستە بڕێکی زیاد لە پێویست وزەی دەست دەکەوێت لەڕێگەی
خۆراکەوە، لەشێوەی چەوری سیانیدا دەیپارێزێت بۆ ئەوکاتانەی کە پێویستن، وەک جێگرەوەی
وزە بەکاری بهێنێت، لەهەندێک باردا ڕێژەی ئەم چەورییە لەخوێندا زیاددەکات، کە مەترسی
لەسەر دڵ و بۆریەکانی خوێن دروستدەکات بەهۆی نیشتن لەسەر دیواری ناوپۆشی بۆریەکانی
خوێن.
** پشکنینی چەوری سیانی لە گروپی فەحسی چەوریەکانە (lipid
profile)
کە پێکدێن لە کۆلیستڕۆڵ و LDL و HDL و Trigylceride
کاتێک پێکەوە ڕێژەی Trigylceride و LDL کە بە چەوری خراپ ناسراوە بەرزدەبنەوە بەهۆی بوونی (VLDL)
لە چەوری سیانیدا پێکەوە لەسەر دیواری
بۆریەکانی خوێن دەنیشن دەبێتە هۆی شێوە هەوکردنێک
کەمەترسی لەسەر جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەبێت
ڕێژەی نۆرماڵی چەندە؟
ڕێژەی ئاسایی Triglyceride لە خوێندا 150ملگ/
دسل کەمترە باخود(150mg/dL)
**ئەگەر لەنێوان 150بۆ199بوو ئەوە لە بەرزبوونەوەدایە
**ئەگەر لەنێوان 200بۆ 499ئەوە ڕێژەیەکی بەرزە
ئەگەر له 500بەرەو سەرەوە
بوو ئەوا لەحاڵەتی مەترسیدایە
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری سیانی
#قەڵەوی
#وەرزشنەکردن
#جگەرە کێشان
#خواردنەوە کحولیەکان
#زۆر خواردنی ئەو خۆراکەی نیشاستەیان زۆرە وەک برنج
#هەندێک جار بەهۆی نەخۆشی کەوە وەک شەکرە
#هۆکاری جێنەتیکی یارمەتیدەر دەبێت
*نیشەکانی*
*ئازاری گەدە
*ئاستنەگی بۆ هەناسەدانی ئاسایی و
شڵەژان
*خاڵی زەردی چەوری لەسەر سپێنەی چاو و کەمبوونەوەی توانای هزر و بیرکرندەوە
#خۆپاراستن
*کەمکردنەوەی خواردنی شەکر
*خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهایدرایتی کەمن وەک
هێلکەو ماسی و گوێز
*کەمکرنەوەی خواردنی ڕۆنی خەستکراو خواردنی ڕۆنی خەستنەکراوە وەک ڕۆنی زەیتون
و ماسی و ئاڤۆگادۆ
*خواردنی ماسی حەفتەی دووجار.
چارەسەرەکان چین؟
#وەرزشکردن
#دابەزاندنی کێش و چاودێری کردنی BMI
#خواردنی چەوری ماسی
#بەکارهێنانی دەرمان
ئامادەکردنى : د.عثمان جلال صاحب هەوارمی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی