عێراق دەبێتە ئەندامى بانکى ئەوروپى بۆ ئاوەدانکردنەوە

عێراق 09/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، عێراق بە فەرمى بووەتە ئەندامى بانکى ئەوروپى بۆ گەشە کردن و ئاوەدانکردنەوە.

 

 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى بانکى نێودەوڵەتى ئەوروپى بۆ گەشە سەندن و ئاوەدانکردنەوە رەزامەندى نیشانداوە بۆ بە ئەندامبوونى عێراق لەو بانکە نێودەوڵەتییە، ئەوەش ڕۆڵى گرنگى دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەى عێراق و بەهێزکردنى ئابوریییەکەى.

لە بەیاننامەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراقدا هاتووە، هەر یەکە لە وەزیرى دەرەوە و باڵیۆزى عێراق لە بەریتانیا هەوڵێکى زۆریانداوە بۆ بە ئەندامبوونى عێراق لەو بانکە، ئاماژە بەوەشکراوە، لەمەودوا عێراق دەتوانێت سود لە خزمەتگوزارییە بانکى و ژمێریارییە پێشکەوتوەکانى ئەو بانکە ووەربگرێت بۆ شێوازى بەڕێوەبردنى داهات و خەرجییەکانى دەوڵەت، بەوەش ئابوورى عێراق شەفافتر و بەهێزتر دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا