ئەمڕۆ هەینى، دواى بڵاوبوونەوەى
هەواڵى کۆچى دوایى نوسەر و شاعیر مهاباد قەرەداغى، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پرسانەمەیەکى
ئاراستەى بنەماڵەو کەس وکارى ئەو نوسەرە کۆچکردووە کرد.
لە پرسەنامەکەى سەرۆکى
حکومەتدا وێڕاى دەربڕینى خەم و ماتەمینى، هاوکات مهاباد قەرەداغى بە نوسەرێکى
نیشتیمانپەروەر و بە هەڵوێست ناوبردووە و سەرەخۆشى لە بنەماڵە و دۆستانى کردووە.
دەقى پرسەنامەکەى
سەرۆکى حکومەت..
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و
شاعیر خاتوو مەهاباد قەرەداغی
بە داخێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر ، خاتوو (مەهاباد قەرەداغى)م
بیست. خاتوو مەهاباد ، ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی
لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بە هەشت شاد بکات و ئارامییش بە
کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان