شێخ مەحمود شێخ کاوە لە رێگەى بى ئێم سییەوە رایگەیاند، کەسێکى گەورە و
دیارى بنەماڵەکەیان لەدەستداوە و سوپاسى ئەو کەس و لایەنانەش دەکات کە لە هێنانەوەى
تەرمى شیخ سالاردا بەشداربوون.
ئەمڕۆ هەینى لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمى شیخ سالارى حەفیددا، شێخ
مەحمودى شیخ کاوەى کوڕى شیخ لەتیفى شیخ مەحمود و جێنشینى حەفیدزادەکانى بنەماڵەى
شیخ مەحمود لە ڕێگەى بى ئێم سییەوە پەیامى سوپاسگوزارى ئاراستەى سەرجەم خەڵکى
کوردستان و بە تایبەت خەڵکى سلیمانى و ناوچەى بەردەرەش و بادینان کرد.
جێنشینى حەفیدزادەکانى بنەماڵەى شیخ محمود راشیگەیاند، ئەوان کەسێکى گەورە
و دیارى بنەماڵەکەیان لەدەستداوە و سەبارەت بە ڕۆڵى حکومەت و لایەنەکانى هەرێمى
کوردستان شیخ مەحمود سوپاسى حکومەتى هەرێمى کرد و رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەس و
لایەنانەى بەشدار و هاوخەمیان بوون جێگەى سوپاس و پێزانینى بنەماڵەکەیانن.