هەولێر.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا

کوردستان 09/10/2020

Alternate Text

لەسەر رێگاى هەریر باسرمە و لە نزیک گوندى قاسمیە بەهۆى روداوێکى هاتوچۆوە کەسێک گیانى لەدەستداو یەکێکى دیکەش بە سەختى برینداربوو.

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر٣و ٣٠ خولەکى  سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەریر باسرمە قەندیل بەرامبەر گوندی قاسمیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کۆرۆلا ناسراو بەبیکاشۆ کە شوفێرو سەرنشینێکی تێدابوو بەهۆی تیژرۆیی وخێرایی لەرادەبەدەرەوە ئوتومبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لەڕێڕەوى خۆى لایداوە.

 

هاتوچۆى هەولێر ئاماژەى بەوەکردووە، لەئەنجامی روداوەکە  کەسێک گیانی لەدەستداوە وکەسێکى دیکەش بەسەختی بریندار بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا