خراپترین پاسپۆرتى جیهان دیاریکرا

هەمەرەنگ 09/10/2020

Alternate Text

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ستێپ ڤیدیۆگراف"، ریزبەندى بۆ بەهێزترین و خراپترین پاسپۆرت کراوە و دەرکەوتووە پاسپۆرتى عێراقى خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستى جیهان و ١٦٧ وڵات رێگە بە هەڵگرانى ئەو پاسپۆرتە نادەن بە بێ ڤیزا بچنە ناو خاکى وڵاتەکەیانەوە.

ماڵپەڕی "ستێپ ڤیدیۆگراف" بڵاویکردەوە، ریزبەندی  بۆ ١٠ لاوازترین پاسپۆرت لە جیهاندا کراوە ، ریزبەندییەکە بەپێی ئەوە کراوە لاوازترین پاسپۆرت ئەو پاسپۆرتەیە کە خاوەنەکەى کەمترین وڵات بەبێ ڤیزا ڕێگەى پێ دەدەن بچێتەە ناو خاکى وڵاتەکەوە.

لە ریزبەندى ١٠ لاوازترین پاسپۆرتى جیهان هەشتیان سەر بە وڵاتانى ئیسلامین و عێراقیشس پلەى یەکەمى هەیە لە خراپترین پاسپۆرت لە جیهاندا و لە دواى عێراقیش هەر یەکە لە ئەفغانستان، سوریا، سۆماڵ، یەمەن و ئێران پلەى دووەم، سێیەم، چوارەم، پێنجەم و شەشەمیان هەیە لە خراپترین پاسپۆرت لە جیهاندا.

هەر بە پێى ریزبەندییەکەى پاسپۆرتى وڵاتان، هەڵگرانى پاسپۆرتى عێراق بۆ ١٦٧ وڵات پێویستیان بە ڤیزاى ئەو وڵاتە هەیە بۆ چوونە ناو خاکى وڵاتەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا