مەسعود بارزانی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هاتە دەنگ

کوردستان 09/10/2020

Alternate Text

 

لەدوای رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەبارەی دۆخی شەنگالەوە بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

"ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان  مەسعود بارزانی و بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان".
باره‌گای بارزانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا