خواردنەوەی شیر پەیوەندی بە بەرزبوونی باڵای منداڵەوە هەیە؟

تەندروستی 10/10/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی خواردنەوەی شیر کاریگەری لەسەر بەرزبوونی باڵای منداڵ هەیە.

 

توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٧٠٠ منداڵ هەر لە کاتی لەدایکبوونیان تاکو تەمەنی ١٧ ساڵی ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە خواردنی هەر پەرداخێک شیر دەبێتە هۆی زیادبوونی ٠،٣٩ سانتیمەتری باڵا لە تەمەنی ١٧ساڵیدا.

ئەوەش دەرکەوتووە کە خواردنەوەی ئاو و خواردنەوەکانی دیکە وەکو ئاوی میوە و ئەو خواردنەوانەی کە ماددەی شەکریان تێدایە، بە ئەندازەی یەک پەرداخ شیر کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونی باڵا نەبووە.

توێژینەوەکە سەلماندوویەتی، خواردنەوەی شیر بە شێوەی رێکوپێک لە ماوەی ساڵانی گەشەی منداڵدا پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە بەرزبوونی باڵا لە تەمەنی لاویدا و لەگەڵ ئەوەشدا نەخواردنی شیر یاخود خواردنی شیری ناسپیاتی وەکو شیری بادەم یان شیری سۆیا پەیوەندی بە کورتی باڵەوە هەیە.

منداڵانی تەمەن دوو بۆ سێ ساڵ دەبێت رۆژانە دوو پەرداخ شیر یان بەرهەمی شیرەمەنی بخۆن ، منداڵانی تەمەن ٤ساڵ تا ٨ساڵ دەبێت رۆژانە دوو پەرداخ و نیو شیر بخۆنەوە و مناڵانی تەمەن ٩تا ١٨ساڵیش دەبێت رۆژانە سێ پەرداخ شیر بخۆەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا