ئەو ژنەی یەکەم ئاڵای کوردستانی لە کۆماری
کوردستان بە دەستی خۆی دووری، کۆچی دواییی کرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ى تشرینى یەکەم، سەیدزادە فاتمە سەید مەناف حسێنی، هاوسەری کەریم ئەحمەدێن، وەزیری پۆست
و تەلگرافی کۆماری کوردستان، کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا یەکێک بوو لە ژنە
چالاکەکان و یەکەم ئاڵای کوردستانیشی بە دەستی
خۆی دووریوە، لە شاری مهاباد کۆچی دواییی کرد.
لە ٢٢ى کانونى دووەمى
ساڵى ١٩٤٦ لەشارى مهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان، بە رابەرایەتى قازى محەممەد و
مستەفا بارزانى و چەند سەرکردەیەکى ئەوکاتەى کورد کۆمارى کوردستان راگەیەندرا، دواتر بەهۆى فشارەکانى شاى ئێران بۆسەر هەر یەکە
لە ئەمەریکا و یەکێتى سۆڤییەت، کۆمارى کوردستان بە بێ پاڵپشتى نێودەوڵەتى مایەوە و
لەدواى ١١ مانگ لە راگەیاندنى، قازى محەممەد وەک سەرۆککۆمارى کوردستان لە مەیدانى
چوارچراى مهاباد لە سێدارە دراو ئەو دەوڵەتە کوردییە تەنها ١١ مانگ تەمەنى بوو.