بەیانی ئەمڕۆ شاعیری ناسراوی کورد(ع.ع. شەونم) بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
ع.ع شەونم ناوی تەواوی عەلی عەبدوڵا سۆفی محەمەدە، لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە و دەرچووی خانەى مامۆستایانى بەغدایە یەکەم بەرهەمی نوسینی لە ساڵی ١٩٤٣ لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوبۆتەوە.