شەڕى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان راگیرا

جیهان 10/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، پاش گفتوگۆى نێوان وەزیرانى دەروەى ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مۆسکۆ، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەى لە کاتژمێر ١٢ى نێوەڕۆى ئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە رابگیرێت.

سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەروەى روسیا رایگەیاند، پاش ئەوەى دوێنێ وەزیرانى دەرەوەى ئەرمینیا و ئازەربایجان بەمەبەستى کۆبوونەوە و دانوستان گەیشتنە مۆسکۆى پایتەختى روسیا، چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە و بە نێوەندگیرى بەرپرسانى مۆسکۆ بەڕێوەچووە.

 

لاڤرۆڤ وتیشى، هەریەکە لە ئەرمینیا و ئازەربایجان رێککەوتوون لەسەر راگەیاندنى ئاگربەست لە نێوانیاندا و لە کاتژمێرى ١٢ى نێوەڕۆى ئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم چالاکییە سەربازییەکان رادەگیرێن و هەردوولا دەست بە گۆڕینەوەى دیلەکان دەکەن.

 

رێککەوتنى ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کاتیکدایە، نزیکەى مانگێکە لە ناوچەى قەرەباغى سەر سنورى نێوانیان هەر یەکە لە سوپاى ئەرمینیا و ئازەربایجان رووبەڕووى یەکتر بوونەتەوە و دەیان سەربازى هەردوو وڵات کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا