نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی نۆسۆفۆبیا

تەندروستی 10/10/2020

Alternate Text

نۆسۆفۆبیا بریتیە لەهەستکردن بە ترسێکی زۆر و نا لۆژیکی لە تووشبوون بە نەخۆشی و زۆر جار ناو دەبرێت بە ترسان لە نەخۆشی۰

ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە ترسێکی زۆر و نائاساییان هەیە لە توشبوون بە نەخۆشیەکی دیاریکراو بەردەوام ترسیان هەیە لەوەی توشی نەخۆشی دڵ یان شەکرە و شێرپەنجە و یان توشی ڤایرۆسێکی کوشندە ببن ۰
بۆیە بەردەوام لە دوودڵی و دڵەڕاوکێدا دەژین و دەوروبەرەکەشیان دەخەنە گومان و مەترسییەوە۰

نیشانەکانی نۆسۆفۆبیا چین؟
یەکێکە نیشانە دیار و بەرچاوەکانی ئەم کەسانە ئەوەیە کە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدا دەژین و پێیان وایە کە توشی نەخۆشی دەبن یاخودبوون و کاتێک نیشانەیەکی بچوکی نەخۆشیەکیان تێدا دەربکەوێ ئەوە خێرا دەست دەکەن بە پشکنین و چوونە لای پزیشک و دوای ئەوەی کە پشکنینەکانیشی پاک دەرئەچن ئەو هەر بڕوا ناکات و پێ ی وایە ئەو نەخۆشیەی گرتووە۰

ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە چەند نیشانەیەک لەسەر جەستەیان دەردەکەوێت وەکو:
دڵ تێکەڵهاتن و هێڵنجدان
عارەق کردنەوە
زیادبوونی لێدانی دڵ
تەنگەنەفەسی
کێشەی خەو

چارەسەری نۆسۆفۆبیا چییە؟

باشترین چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە ئەو کەسە سەردانی کەسی دەروونناس یان چارەسەرسازی دەروونی بکات بۆ پێدانی رێنمایی و تەکنیکی تایبەتی چارەسەری، هەروەها بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن پزیشکی پسپۆری دەروونیەوە ، ئەنجامدانی راهێنانی خۆخاوکردنەوە و هەناسەی قوڵ.

سەرچاوە/ زانا جەبار، دەروونناس

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا