لەبارەى رێککەوتنەکەى
نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر رەوشى شەنگال، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بە غدا
بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایى لە حکومەتى هەرێم و ناوەند دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ ى تشرینى
یەکەم، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
واشنتن پێشوازى لە رێککەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات و پیرۆزبایش لەهەردوو
حکومەتى هەرێم و عێراق دەکات.
لەبەیاننامەکەى باڵیۆزخانەى
ئەمەریکادا هاتووە، ئەمەریکا بە گەشبینییەوە لەو رێککەوتنە دەڕوانێت و ئومێدى هەیە
کە ببێتە مایەى ئاشتى و سەقامگیرى نێوان نەتەوە جیاوازەکان لە باکورى عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە،
سەقامگیربوونى ناوچەکانى شەنگال بۆ ئاسایشى عێراق گرنگى تایبەتى هەیە و دەبێتە هۆى
گەڕانەوەى سەدان ئاوارەى ئەو ناوچانە بۆسەر ماڵ وحاڵى خۆیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
دوێنێ شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدای کرد و چەند کۆبوونەوەیەک لە
نێوان بەرپرسانى هەرێم و بەغدادا ئەنجامدرا، دواتر رێککەوتنى هەردوولا لەسەر
چۆنێتى بەڕێوەبردنى شەنگال و ناوچەکانى دەوروبەرى ڕاگەیەندرا.