Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی دانیشتوانی ئەم گەڕەکە بێ کارەبا دەبن

کوردستان

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، سبەی دانیشتوانی گەڕەکی تویمەلیک بێ کارەبا دەبن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دانیشتوانی گەڕەکی (توی مەلیک‌) ماڵەکانی پشت مزگەوتی حەمە ساڵح بۆسکانی کە دەکەونە سەر فیدەری (۳٠) هەروەها ماڵەکانی پشت پارکی دایک کە دەکەونە سەر (۳٠۹) سبه‌ینێ یەکشە‌ممه‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له‌ كاتژمێر (حەوت ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت.

روونیشیکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP