میدیا نیوخۆییەکانى
لوبنان بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە ناوچەى ئەشرەفییەى بەیروت تەقینەوەیەک
روویداوە و بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و دووانى دیکەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە، جۆرج
کەتانە سکرتێرى گشتى مانگى سورى لوبنانى رایگەیاند، تەقینەوەکە لە یەکێک لە
رێستورانتە گەورەکانى ناوچەى سەیدە بووە لە ئەشرەفییەى بەیروت و جگە لە
گیانلەدەستدانى کەسێک و برینداربوونى دووانى دیکە، زەرەرو زیانێکى زۆریش بەر بینا
و باڵەخانەکانى ئەو ناوچەیە کەوتووە.
ئەم تەقینەوەیەى
لوبنان لە کاتێکدایە، دوینێ هەینى بەهۆى تەقینەوەیەکى دیکەى هاوشێوەوە لە ناوچەى
تەریق جەدیدەى بەیروت چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
لاى خۆشیانەوە
بەرپرسانى ئەمنى لوبنان رەتیانکردەوە تەقینەوەکانى ئەم چەند رۆژەى بەیروت کردەوەی
تیرۆریستى بن، پۆلیسى بەیروتیش لەبارەى تەقینەوەکانى دوێنێ و ئەمڕۆوە دەستى بە
لێکۆڵینەوە کردووە.