ماوەى چەند رۆژێکە
ئاگرێک لەناوچەکانى ریفى لازقیەى سوریا کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە،
بەهۆى ئاگرەکەوە چەند گوندێکى ئەو ناوچانە چۆڵکراون.
میدیاکانى سوریا بڵاویانکردەوە،
ئەو ئاگرەى ماوەى چەند رۆژێکە لە ریفى لازقیە و ناوچەى جەبلەى سوریا کەوتووەتەوە
بووەتە هۆى سوتانى هەزاران دۆنم لە باخ و باخات و پوشوپاوەنى ناوچەکە و لە ئێستادا
ئاگرەکە لە شوێنى نیشتەجێى هاوڵاتیان نزیک بووەتەوە.
لاى خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتى
کشتوکاڵى لازقیە رایگەیاند، بەهۆى زۆرى ئاگرەکە و خێرایى بڵێسەکەیەوە ژمارەیەک لە
گوندەکانى ناوچەکە چۆڵکراون و نەخۆشخانەى ریجە لەو شارە سوتاوە و لە ئێستاشدا
نەخۆشخانەى قەرداحە کە نزیکە لە ئاگرەکەوە چۆڵکراوە.