قوباد تاڵەبانی بڵاویکردووەتەوە، بە پشتگیری هەردوو برای هاوسەرۆكم رووبەڕوی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ماوەیەکە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیای ئاراستەکراو بە لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نووسیبووم، دەیانەوێت بە خەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و برا و هاوڕێمدا.
روونیشیکردووەتەوە، پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە، ئێمە سێ براین و هیچ هێزێک نییە بتوانێت رۆژێک لە رۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە.
ئاشکراشی کردووە، بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بە پشتگیری هەردوو برای هاوسەرۆكم رووبەڕوی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانمان لەناو یەکێتی.