سەرۆکى کۆریاى باکور رایگەیاند، لە کۆریاى
باکور هیچ هاوڵاتییەک بە کۆرۆنا نەمردووە و تەنانەت یەک تاکە کەسیش تووشى کۆرۆنا
نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا کە لە
میانەى نمایشێکى سەربازیدا پێشکەشیکرد کیم جۆن ئون سەرۆکى کۆرۆیاى باکور
رایگەیاند، لە کۆریاى باکور هیچ حاڵەتێکى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار
نەکراوە.
ئەم وتارەى سەرۆکى کۆریاى باکور لە
کاتێکدایە، تا ئێستا زیاتر لە ٣٧ ملیۆن کەس لە تەواوى جیهاندا تووشى ڤایرۆسى
کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەى یەک ملیۆن کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان
لەدەستداوە.
کۆریاى باکور یەکێکە لەو وڵاتانەى لەسەرەتاى
بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە بەردەوام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ڕەتیدەکەنەوە هیچ
حاڵەتێکى تووشبوون بەو ڤایرۆسە لەو وڵاتەدا تۆمارکرابێت، بەهۆى شێوازى حوکمڕانى لە
کۆریاى باکور، میدیا جیهانییەکان ناتوانن بە ئاسانى زانیارى و داتا نێوخۆییەکانى
ئەو وڵاتەیان دەستبکەوێت.