وا بریارە کۆمپانیای
ئەسوس، بەرهەمهێنەری مۆبایلە هۆشمەندەکان نوێترین مۆبایلی خۆی کە تایبەتە بە
یاریکردن بخاتە بازارەکانەوە.
مۆبایلە نوێیەکە
ناوی (ڕۆگ فۆن ٣) و زۆر تایبەتمەندی نوێ لەخۆ دەگرێت کە هەندێکیان لە جیهانی مۆبایلدا
نوێن.
لەگەڵ ئەوەشدا
زۆر ئامرازی دەرەکی تایبەت بە مۆبایلە نوێیەکە بەرهەم دەهێندرێن، کە بە جیا لە
بازاڕەکاندا دەفرۆشرێنەوە، یەکێک لەو ئامرازانە پانکەیەکی فێنک کەرەوەیە و تایبەت
بە مۆبایلە نوێیەکە دروستکراوە.
کۆمپانیاکە ئاشکراشیکراوە، کە نرخی مۆبایلەکە جیاواز
دەبێت بە پێی تایبەتمەندی ڕامەکەی، نرخی مۆبایلەکە بە ڕامی ١٢ گێگا بایتەوە ١٠٠٠ دۆلاری
ئەمریکیە، و نرخی ڕامی ١٦ گێگا بایت ١١٠٠
دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
شایەنی باسە کە،
مۆبایلە نوێیەکەی ئەسوس تایبەت کراوە بە یاریە ئەلکترۆنیەکان.